ته نزی کوردی ؟
شۆمپۆلیاتی کوردی
له ناو چاڵی چاوی خۆمه‌وه دیم دوێنێ
دایکی شۆمپۆل تا چوو شیشه مه‌مکی بێنێ
شۆمپۆل ته‌واو که‌وتبوه گریان و زاری
بۆ دڵی ئه‌خوێند ئینیا ئینیای دڵداری
به تاو دایکی داماو گێشته سه‌ر بێشکه‌ی
پرسی چی بووه بۆ شین و وه‌یلان ئه‌که‌ی
گووتی لێم گه‌ڕێ دایه وازم لێبێنه
کچه هاوسێ له مێشکمدا بۆته وێنه
له تاو ئاگری هیجرانی به‌تاوی ئه‌و
گۆزه‌ڵه‌م پڕ کردووه لێم بڕاوه خه‌و
ئێمه وا بووینه گیانێک له دوو جه‌سته‌دا
هه‌ر وه‌ک نۆک و کشمیش له یه‌ک به‌سته‌دا
وه‌ک ئه‌و شتانه‌ی ناو گۆزڵه‌ی بێشکه که‌م
بۆنی دێ دڵی من ئاخ سووتاوه به خه‌م
ئه‌و کچه‌ی له باوه‌شی دایکی نووستبوو
شوماره‌ی به ده‌سترازه‌مه‌وه به‌ستبووو
دوو ڕۆژه نه م دیوه بۆیه لێم قه‌وماوه
داخه‌که‌م ئیرانسێڵیش هێڵی نه‌ماوه
وه‌دوای هێڵی ویستێکی نه درکاو