کورته باسێ له ئه‌ده‌بی چیرۆکــ ...
ئه‌ده‌بی چیرۆک له مه‌عنا گشتی و چڕ وپڕه که‌ی دا به‌هه‌ر گێڕانه‌وه‌یه‌ک ئه‌ڵێن که لایه‌نی خه‌یاڵی و ساخته گییه‌که‌ی به‌سه‌ر لایه‌نی مێژوویی و ڕاستی و واقیعه که‌یدا سه‌رکه‌وتوو و زاڵ بێ .هه‌ر گێڕانه‌وه‌یه‌ک که نوێ گه‌ری و داهێنه‌ری تیا بێ و له‌گه‌ڵ جیهانی واقیع و ڕاستی دا پێوه‌ندی ببێ، له جۆره‌کانی ئه‌ده‌بی چیرۆک ئه‌ناسرێت .
سه‌رجه‌م جۆره‌کانی ئه‌ده‌نی چیرۆک بریتین له :حیکایه‌ت ، ڕۆمانس ، ڕۆمان ، کورته چیرۆک و .....
حیکایه‌ت :ئه‌و نووسراوانه‌ن که تایبه‌ت مه‌ندی سه‌ڕ سوڕمان و ڕووداوی سه‌ر سووڕ هێنه‌ریان زۆرتر تیا ئه‌بیندرێ تا تایبه‌ت مه‌ندی گۆڕانکاری و ڕاستی بوون . ڕووداوی سه‌ر سووڕ هێنه‌ر بنه‌ما‌ی سه‌ره‌کی حیکایه‌ته‌کانن . که‌سایه‌تی له حیکایه‌ته‌کاندا زۆرتر نه‌بزوێنن و که‌متر برانبه‌ر به گۆڕانکاری ئه‌بن .واته ، که‌سایه‌تی چاک یان قاره‌مانی حیکایه‌ت تا کۆتایی هه‌ر ئه‌بێ چاک بمێنێته‌وه و که‌سایه‌تی خراپێش تا کۆتایی هه‌ر خراپ بێت . سه‌ر جه‌م حیکایه‌ته‌کان چێژی دوا ته‌واو بوونیان خۆشه و به خۆشی ته‌واو ئه‌بن . له هه‌مووشیانا لایه‌نی پاراویی و چاکی به‌سه‌ر لایه‌نی په‌ڵۆخی و خراپی دا سه‌ر ئه‌که‌وێ .
ڕۆمانس:ڕۆمانس سه‌ده‌ی 12 ی زایینی له فه‌ڕانسه‌دا توانی خۆ ده‌ر بخات وه له‌وێوه بۆ دیکه‌ی وڵاتانی ڕۆژ ئاوا په‌ره‌ی سه‌ند .ڕۆمانس حیکایه‌تێکی خه‌یاڵییه که ڕووداوی سه‌ر سام هێنه‌ری تیا ڕه‌چاو ئه‌کرێت .به که‌می ڕێ ئه‌که‌وێ که ڕۆمانس ئاکار و ئه‌خلاق باس بکات و زۆرتر بایه‌خ ئه‌داته به‌سه‌ر هاتی خۆشه‌ویستی و عاشقانه‌ی سه‌یروو سه‌مه‌ره .
رۆمان :گرنگترین و ناسراو ترین جۆری ئه‌ده‌بی چیرۆکی ئه‌مڕۆیه . وه‌ک ووتراوه ،ڕۆمان به به‌رهه‌می نووسه‌ری ئیسپانیایی، سێروانتێس(1617-1547) به ناوی( دۆن کیشۆت )ه‌وه له‌داییک بووه. هه‌ر وه‌ها ڕۆمانی شازاده خاتوو کڵێڤ،نووسراوه‌ی مادام دوو لافایت(نووسه‌ری فه‌ڕانسی1693-1643)- ڕۆمانه‌کانی ئالێن ڕێنه لۆساژ(نووسه‌ری فه‌ڕانسه‌وی1747-1668)به‌تایبه‌ت به‌ناوبانگترین ڕۆمانی ئه‌م نووسه‌ره به ناوی ژیل بلاس ،بوونه هۆی پته‌و بوونی جۆری ڕۆمان له ئه‌ده‌بی چیرۆک دا .
سه‌باره‌ت به ڕۆمان له کتێبی واتا ئه‌ده‌بییه‌کانی هاڕی شا دا ئاوا باس کراوه که: ڕۆمان گێڕانه‌وه‌یه‌کی درێژه که که‌سایه‌تییه‌کانی ، ڕووداوه‌که ئه گێڕن و ئه‌ی به‌نه پێش .
ووتراوه نوسراوه‌یه‌ک که که‌متر له 30 -40 هه‌زار وشه بێ به حیکایه‌ت و کورته چیرۆک و چیرۆکی درێژ ناو برده ئه‌کرێ به‌ڵام بۆ ڕاده‌ی درێژ بوونی ڕۆمان ووتراوه که گرنگ نیه چه‌ند بێ وه تا ده‌خوازێ ده‌توانێ په‌ره‌ی ببێ و درێژ بێ .
کورته چیرۆک:کورته چیرۆک به شێوازی ئه‌مڕۆیی ، له سه‌ده‌ی نۆزده‌ی زایینیه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا .یه که‌م جار ئۆدگار ئالێن پۆ له ساڵی 1842 سه‌باره‌ت به جۆری کورته چیرۆک شی کاری و شرۆڤه‌یه‌کی کرد و کورته چیرۆکی به هه‌موو پێداویستییه کانیه‌وه خسته ڕوو. ئۆدگار ئالێن پۆ، له بابه‌ت کورته چیرۆکه‌وه ئه‌ڵێ:نووسه‌ر ئه بێ هه‌وڵ بات که سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و له سه‌ر خوێنه‌ر کاریگه‌ری هه‌بێ . خوێنه‌ر ئه‌بێ له یه ک شت کاریگه‌ری وه‌ر بگرێ که ده‌ورووبه‌ری خۆیشی هه‌ر له‌و کاریگه‌ری وه‌ر بگرن ئه‌و شته‌ش کورته چیرۆکێکه که بتواندرێ به هه‌موو ورده کاریه‌کانیه‌وه که ئه‌بێ سه‌باره‌ت به یه‌ک بابه‌ت بێ له دانیشتنێکی یه‌ک یان دوو ساعه ته‌دا ته‌واو بخوێندرێته‌وه . . .
که‌رته چیرۆک وه‌ک ووتراوه ، گێڕانه‌وه‌یه‌کی کورته که پێویسته نوێ گه‌ری و داهێنه‌ری نوووسه‌ری تیا ببیندرێ .کورته چیرۆک سه‌رو کاری له‌گه ڵ تاقمێ له که‌سایه‌تیه‌کانه که له ئه‌رکێک دا به‌شدارن وه زۆرتر گۆڕانێک ئه گێڕێته‌وه که به سه‌ر یه کێک له که‌سایه‌تیه‌کاندا یان باسه‌ر کۆمه‌ڵگادا دێت . نووسه‌رانی به‌ر چاوی کوورته چیرۆک بریتین له : 1- ئۆدگار ئالێن پۆ (نووسه‌ر و شاعیری ئه‌مریکایی 1849-1809) ،2- گۆگۆڵ (نووسه‌ری ڕووسی 1852-1809) ،3- گی دوو موو پاسان (نووسه‌ری فه‌ڕانسه‌وی 1893-1850) ، 4- ئانتوان چێخۆڤ(نووسه‌ری ڕووسی 1904-1860) ،5- ئوو .هێنڕی (نووسه‌ری ئامریکایی 1910-1862) ،6- فڕانتس کافکا(نووسه‌ری چێک 1924-1883) ، 7-جیمز جۆیس(نووسه‌ری ئیرله‌ندی 1941-1882) ، 8- ڕینگ لاردنێر(نووسه‌ری ئه‌مریکایی1933-1885) ، 9- ئۆڕنێست هیمێنگۆی (نووسه‌ری ئامریکایی1961-1899). . .
سەرچاوە ...عناصر داستان جمال میر صادقی
وەرگێڕان لە: ب . ف ... ۱۳۸۸