ژان
دیسان ئه‌مشه‌و
له سووچێکی ته‌سکی شارا
له‌ژێر گریه‌ی ئاسمانا
هه‌ناوم شه‌و شه‌و چاوی تۆ
تامی هه‌وری تووڕه ده‌دا
هه‌رێمی دڵ
له پانتاوی خۆشه ویستی خه‌یاڵی من
هه‌نگاو نانی غه‌می دووری ونه‌بوونی تۆ
ده‌خوازێ پێم بچمه ئاوی مووسا بردن
یا وه‌گرسێم له ئامێزی ویستی مردن
به زللـه‌ی یاد
له‌شی شه‌و له ژێر هه‌ڵدێری چاوه‌کانم
به ته‌وژمی حه‌ز تامه‌زرۆ
ڕۆشن ده‌کا سکڵی دڵم
ڕوومه‌تی هه‌ر ڕێگه‌یێک وا بڕژێته تۆ
خه‌یاڵ خورێن
خه‌یاڵ فڕێن
مه‌ر نازانی شه وی چاوت
دوا یه‌ک ئۆخژن ، هه‌زار چێژن ؟
تا ڕێکه‌وێ فێنکه حه‌ز بێ
سه‌د جار گه‌ڕۆز ،ته‌زووی ئازار
ئه‌م گریێنن ، ئه‌م ڕووخێنن
تا دۆزه‌خم نیشان نه‌ده‌ن
واز ناهێنن.
........................