ئاوازی نیگا
ناڵانه ناخی ئه‌م کۆڵانه
وه‌رزێکه ئێجگار چاوه‌ڕوانه
له نازو له‌هه‌ستت
دو وشه‌ی سۆزاوی بنوێنه
به هه‌نبانه‌ی هه‌ستم وه‌یڕازێنه
له لاپه‌ڕه‌ێیکی تری یاد بیچێنه
هه‌ناوی ته‌ماوی سات ئیتر ماندووه
گوێی به سریوه‌ی سواو سپاردووه
وه‌ره بۆ وڵاتی حه‌زو ویست ببه‌ره ئاپۆلۆن
وه‌ره هه‌رتۆزێ له مۆسیقای چاوانت
له سه‌مای وشه‌ی ناز
له نه‌وای زه‌رده خه‌نه‌ی ته‌ڕت
ئاڵێنه به باڵای ناڵه و هاواری من
ئه‌بێته سترانێ که نه‌بیسترابێ
له‌منیش به‌ڵێن بێ
پۆلیتێرزێ به که‌س نه‌درابێ