هەڵچوون
.....................................
....................................
شه‌و پرچی به شانی ژیانا پژاوه
قه‌واره‌ی ته‌مه‌نیش
پڕه له هه‌ره‌سی سڕی ڕۆح
....
دوایین دیمه‌نی ڕۆچنی مانه‌وه
چرکه‌ی کۆچ کردووی ژین
دوایین گۆرانی کلۆره‌ی ده‌مارم
ماڵ ئاواکردنی هه‌نیسکی دڵۆپ خوێن
....
لێره‌دا
چاو وگوێ
له بنی بڵقاوی ده‌ورووبه‌ر خنکاون
برینی ڕوومەتی وڵات و زایه‌ڵه
نابینرێن . نابیسرێن
درکانی نه‌هێنی ژیانی پڕ هه‌راش
هه‌ر خۆزگه و هه‌ر کرچه خه‌یاڵه
....
به‌یادی ئه‌وانی
بە زەبری ئەوینیان
بە بای هەست
لە خۆڵە مێشی بیر
گه‌رده‌لوول ساز بووە
له قورگی ژیانا ئه‌خنکێ
زریکه ڕۆحی پەل گرتوویان
ختوکه‌ی مێشکم دێ
و
هه‌ڵ چوونه دوا په‌نام
هەر هەڵ چوون ....
.................................................
.................................................
+ نوشته شده در ساعت 11:19 توسط بهنام فتاحی
|